Sinan Doğan
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
بۆگۆتا - AA
بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە کۆلۆمبیا رۆچوونی زەوی روویدا و یانەیەکی شەوانە ژێر خاک کەوت کە بەهۆیەوە، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ی دیکەش برینداربوون.
لە قەزای کاشیرم سەربە ناوچەی ئیدارەی ئەنتیوکیا باشووری خۆرئاوای کۆلۆمبیا، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە رۆچوونی زەوی روویدا و بەهۆیەوە یانەیەکی شەوانە ژێر خاک کەوت.
دوا بە دوای رووداوەکە تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن دەستیان بە کار کرد و تەرمی حەوت کەسیان دۆزییەوە و ١٢ کەسیش لەو رووداوەدا برینداربوون.
پارێزگاری ئەنتیوکیا، ئانیبال گاڤیریا لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە باری نائاساییان لە ناوچەکەدا راگەیاندووە و مەترسی روودانی رۆچوونی زەوی بەردەوامە، داواشی لە هاووڵاتییان کرد هۆشیار بن.