جيهان, ژيان

ئوسترالیا ئامانجییەتی بەیەکجاری کۆتایی بە دیاردەی جگەرەکێشان بهێنێت

ئوسترالیا لە هەوڵدایە بۆ دانانی پلانێکی تایبەت بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی جگەرەکێشان و ئامانجیەتی رێژەی جگەرەکێشان لەو وڵاتە کە لەئێستادا، سەدا ١٥یە تا ساڵی ٢٠٢٥ بۆ سەدا ١٠ کەمبکرێتەوە.

Recep Şakar  | 13.10.2020 - نوێکردنەوە : 23.10.2020
ئوسترالیا ئامانجییەتی بەیەکجاری کۆتایی بە دیاردەی جگەرەکێشان بهێنێت

Ankara

مێلبۆرن- AA

ئوسترالیا لە هەوڵدایە بۆ دانانی پلانێکی تایبەت بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی جگەرەکێشان و ئامانجیەتی رێژەی جگەرەکێشان لەو وڵاتە کە لەئێستادا، سەدا ١٥یە تا ساڵی ٢٠٢٥ بۆ سەدا ١٠ کەمبکرێتەوە.

بەمهۆیەوە بە سپۆنسەری زانکۆی کوینزلاند و کۆنسەی لێکۆڵینەوەی پزیشکی و تەندروستی نیشتمانی پلانێکی نوێ ئامادە دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی جگەرەکێشان.

پلانەکە لەژێر ناوی "دەستپێکی کۆتایی گەمەی تووتن"ە و ئامانجیەتی تا پێنج ساڵی دیکە جگەرە تەنها لە دەرمانخانەکان و بە رەچەتەی پزیشک بفرۆشرێت.

لە یەکەم قۆناغی پلانەکەدا مامەڵەکردن بە تووتن سەخت دەکرێت و تەنها لە چەند شوێنێکی دیاریکراو رێگە بە فرۆشتنی دەدرێت.

ئامانجێکی دیکەی پلانەکە ئەوەیە لە دوای ساڵێکی دیاریکراوەوە کۆتایی بە مامەڵەکردن بە تووتن بهێندرێت و تەنها بە رەچەتەی پزیشک بفرۆشرێت.

جێی ئاماژەیە ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی گرانترین نرخیان لەسەر جگەرە داناوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın