ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی دیپۆرتكراوه‌كانی زیاد كرد
ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیادكرد كه بۆ وڵاتانی تونس، جه‌زائیر و مه‌غریب دیپۆرتیان ده‌كاته‌وه.
Berlin
به‌رلین - AA
ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیادكرد كه بۆ وڵاتانی تونس، جه‌زائیر و مه‌غریب دیپۆرتیان ده‌كاته‌وه.
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی راینیشێ پۆست‌دا كه تێیدا پشت به زانیارییه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا به‌ستراوه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریی له ئه‌ڵمانیا ره‌تكراوه‌ته‌وه و له ساڵی ٢٠١٨‌دا بۆ وڵاته‌كانی هه‌ریه‌ك له تونس، جه‌زائیر و مه‌غریب دیپۆرتكراونه‌ته‌وه، به‌راورد به ساڵی رابردووتر له‌سه‌دا ٣٥ زیادیكردووه.
به‌و پێیه‌ش له ساڵی ٢٠١٨‌دا له ئه‌ڵمانیاوه هه‌زار و ٨٧٣ كه‌س بۆ تونس، جه‌زائیر و مه‌غریب دیپۆرتكراونه‌ته‌وه. ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی ٢٠١٧دا هه‌زار و ٣٨٩ کەس بووه.
له ٢٠١٨‌دا له ئه‌ڵمانیاوه ٣٦٩ كه‌س بۆ تونس، ٦٧٨ كه‌س بۆ جه‌زائیر و ٨٢٦ بۆ مه‌غریب دیپۆرتكراونه‌ته‌وه.
ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیی له وڵاته‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه، له ساڵی ٢٠١٦دا له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته‌دا كۆببووه‌وه و داوایكردبوو به‌ڵگه فه‌رمییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه به خێرایی ئاماده‌بكرێن.