Mohammed Baqi Hussein
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2017
به‌رلین - AA
ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا سه‌ربازه‌كانی له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیك بكێشێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی راوێژكاری ئه‌و وڵاته ئه‌نگێلا مێركڵ كۆبووه‌وه و دۆخی سه‌ربازانی سوپاكه‌یان كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیكی توركیان، تاوتوێكرد.
لهڕوونكردنهوهیهكیدا دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ئورسولا ڤۆندێر لیون رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌كۆی ده‌نگ پێشنیاری گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ئینجیرلیكهوه بۆ ئوردن كه ژماره‌یان 260 سه‌ربازه و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی چاودێری و فڕۆكه‌یه‌كی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نییان تێدایه، په‌سه‌ند كردووه.
ناوبراو رایگه‌یاند بڕیاره هێزه‌كه له‌مه‌ودوا له فڕۆكه‌خانه و بنكه‌ی سه‌ربازیی الئهزراقی ئوردن چالاكی نیشان بدات و به‌هۆی گواستنهوهكهوه، فڕۆكه چاودێرییه‌كان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگ و فڕۆكه سووته‌مه‌نی ههڵگرهكهش بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته چالاكی نیشان ناده‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و ئه‌مریكادا چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بابه‌تی چۆنێتی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا دروست ده‌بێت و گوتی، "ئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌م، هه‌فته‌ی ئاینده ده‌خه‌مه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان".
دوای ئه‌وه‌ی توركیا ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌دا بۆ سه‌ردانكردنی هێزه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ئینجیرلیك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئه‌ڵمانیاوه، بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كه هاته ئاراوه.