Selen Temizer,Rewa Mahmut Hasan
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشەکانی سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی خومەینی گرتە ئەستۆ.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بە داعش پەیامێک بڵاو کراوەتەوەو تێیدا هاتووە "جەنگاوەرانی دەوڵەتی ئیسلامی هێرشی مەزارگەی خومەینی و پەرلەمانیان لە ناوەندی تاران ئەنجامدا".
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشەکانی سەر پەرلەمانی ئێران‌دا لە تاران، ٨ کەس و لە مەزارگەی خومەینیش ٢ کەس بریندارببوون.هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە پێکدادانەکانی ناو پەرلەمان بەردەوامیان هەیە.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی نیمچه فه‌رمی ئێران تەسنیم خستوویه‌تیه‌ڕوو، له درێژه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان تا ئێستا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، چوار كه‌سیش به بارمته گیراون.