Ayhan Şimşek,Ramal Abdullah Mahmood
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2019
به‌رلین – AA
ئه‌ڵمانیا داوای له گرووپه چه‌كداره‌كانی لیبیا كرد ده‌ستبه‌جێ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان رابگرن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سێیبهرت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی نائاساییدا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی لیبیا له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ده‌ربڕی.
سێیبهرت داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد دانیشتنێكی به‌په‌له له باره‌ی ره‌وشی لیبیا ئه‌نجام بدات و گوتی: "داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان رابگرن و خۆیان به‌دووربگرن له‌و گوتانه‌ی ده‌بنه هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان".
ناوبراو پشتگیری ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس ده‌ربڕی به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ ره‌وشی لیبیا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی لیبیا به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناكرێت".
سه‌رۆكی گرووپه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه هافتهر رۆژی پێنجشه‌ممه رێنمایی دابوو به یه‌كه‌كانی "به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه له پاشماوه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان" به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته بكه‌ونه جوڵه.