Cüneyt Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
به‌رلین - AA
ئه‌ڵمانیا رێگریی له 18 كه‌س كرد بچنه ئه‌و وڵاته، كه په‌یوه‌ندییان به تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی جه‌مال خاشقجییه‌وه هه‌یه.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كریستۆفه‌ر بورگه‌ر، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فیدراڵی رایگه‌یاند، رێگرییان له 18 كه‌س كردووه بچنه نێو خاكی ئه‌ڵمانیا كه په‌یوه‌ندییان به دۆسیه‌ی جەمال خاشقجییه‌وه هه‌بووه.
بورگه‌ر رایگه‌یاند له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقجییه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا له‌په‌یوه‌ندیدان و ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌نگاوی دیكه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر له‌وباره‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه هیكۆ ماس له‌وباره‌وه گوتوویه‌تی، "بۆ ئێمه پرسیاره‌كان له‌باره‌ی تاوانه‌كه و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌وه، زیاترن له‌وه‌ڵامه‌كان. به‌م رۆژانه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسی و بریتانییهكانم له‌وباره‌و چاوپێكه‌وتنم ئه‌نجامدا. ئێمه وه‌ك ئه‌ڵمانیا رێگریمان له 18 هاووڵاتیی سعوودی كرد بێنه ئه‌ڵمانیا. كۆتایی هه‌فته رامانگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌ی پێویستین له‌وباره‌وه".
بورگه‌ر راشیگه‌یاند كه زانیاری بڵاوناكه‌نه‌وه له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و 18 كه‌سه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دركاندووه كه 15یان له تیمه تایبه‌ته‌كه بوون و سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیدار بوون پێیانه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌و رێگرییه بۆ ناوچه‌ی شنگنه.