Erbil Başay
26 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2018
به‌رلین - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، شتێفن سایبێرت رایگه‌یاند كه توركیا هاوبه‌شێكی گرنگه بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌رلین، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، شتێفن سایبێرت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا، فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر كۆده‌بێته‌وه و پاشان دووجار له‌گه‌ڵ راوێژكار، ئه‌نگێلا مێركڵ كۆده‌بێته‌وه.
شتێفن سایبێرت باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا له پاڵ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا-ئه‌ڵمانیا، هاوكات تاوتوێی بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان ده‌كرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌بنه بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌كان.
شتێفن سایبێرت گوتیشی: "توركیا هاوبه‌شێكی گرنگه بۆ ئێمه. بۆ ئه‌ورووپاش هاوبه‌شێكی گرنگه".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سێ تا چوار ملیۆن هاووڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز تورك له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و پێویسته لهبیرنهكرێن و گوتی: "ته‌نها ئه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا-توركیا تایبه‌ت ده‌كات، چونكه پردێكی مرۆیی له‌و شێوه‌یه هه‌یه".
هاوكات شتێفن سایبێرت باسی له‌وه كرد كه گرنگیی به سه‌قامگیری ئابووریی و سیاسیی توركیا ده‌ده‌ن.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان كه سبه‌ی پێنجشەممە سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ سهركۆمار، فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر و راوێژكار، ئه‌نگێلا مێركڵ كۆده‌بێته‌وه.