Dildar Baykan
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
نيويۆرک - AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٣٢ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٩٢ هه‌زار و ١٤٦ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٥٤ هەزار و ١٠٢ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووانی پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٢٤٠ کەس.
هاوکات هەزار و ٣٢ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٩٢ هه‌زار و ١٤٦ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ٦٣٦ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٨٥ ملیۆن و ٩٠٠ پشکنین ئەنجامدراوە.
- لە دواى ئەمريكا بەڕازيل و هيندستان دێت
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش بەڕازیل دێت کە چوار ملیۆن و ٩١ هەزار و ٨٠١ توشبووی هەیە، پاشان هیندستان دێت کە چوار ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٣٣٩ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٣١ هه‌زار و ٤٥٣ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٦١ هه‌زار و ٥٠٥ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٤٠ هه‌زار و ٢١١ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٦٥ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.