Nuri Aydın
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەر چاكبوونەتەوە، ١٩ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ١٩ مليۆن و ٢٢ هەزارو ٢٤٤ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
ریزبەندیى ئەو پێنج وڵاتەى كە زۆرترين تووشبووی كۆرۆناى تێدا چاكبووەتەوە، بەمشێوەيەیه:
لە ئەمريكا (سێ مليۆن و ٦٣٧ هەزار و ٦١٩)، لە بەڕازيل (سێ مليۆن و ٢٧٨ هەزار و ٢٤٣)، لە هيندستان (سێ مليۆن و ١٦٢ هەزار و ٣٠٥)، لە رووسيا (٨٣٨ هەزار و ١٢٦) و لە ئهفریقای باشوور (٥٥٧ هەزار و ٨١٨) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به تهواوی جیهاندا بڵاوبوویهوه، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان تووشبوون بە ڤايرۆسەكە ٢٦ مليۆن و ٩٢٢ هەزار كەسى تێپەڕاندوو و ٨٨٠ هەزار و ٩٧٧ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.