Hakan Çopur
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی راپۆرتی به‌رایی سه‌باره‌ت به ژه‌هراویكردنی چالاكوانی ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئه‌لێكسێی ناڤالنی و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌كه‌ن.
مایک پۆمپیۆ له‌باره‌ی ئه‌لێكسێی ناڤالنی-یەوە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه "ئه‌مریكا به‌قووڵی نیگه‌رانه له‌و راپۆرته بهرایییهی پسپۆڕانی پزیشكیی ئه‌ڵمانیا كه باس له ژه‌هراویكردنی چالاكوانی ئۆپۆزسیۆنی رووسی، ئه‌لێكسێی ناڤالنی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه راست بێت ئه‌مریكا به ده‌م داواكاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه دێت بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌مباره‌یه‌وه و به‌شداری له‌مه‌دا ده‌كات".
ناوبراو تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خانه‌واده‌ی ئه‌لێكسێی ناڤالنی و گه‌لی رووسیا شایسته‌ی ئه‌وه‌ن له‌مباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوان و روونیان بۆ ئه‌نجام بدرێت و پێویستیشه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره سزا بدرێن.
ئه‌لێكسێی ناڤالنی٢٠ی ئاب له گه‌شتی ئاسمانیی نێوان شارەکانی تۆمسك و مۆسكۆ ره‌وشی ته‌ندروستیی تێكچوو، فڕۆكه‌كه‌یش به‌خێرایی له شاری ئۆمسك نیشتووه‌ته‌وه و ئه‌لێكسێی ناڤالنی به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له به‌شی چاودێری چڕ خه‌وێندرا. ٢٢ی ئابیش له‌ڕێگای فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه گه‌یه‌ندرایه به‌رلین و خرایه ژێر چاودێری پزیشكی.
نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی، جۆزێپ بۆڕێڵ رایگه‌یاند كه پێویسته رووسیا به‌بێ دواكه‌وتن ده‌ست بكات به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و روون له‌باره‌ی ژه‌هراویكردنی ئه‌لێكسێی ناڤالنی.