Sayed Khodaiberdi Sadat
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
كابول – AA
له ئاكامی هێرشێكی تاڵیباندا له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌باغ سەربە ویلایه‌تی غەزنی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، حه‌وت پاسه‌وان کوژران.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی غەزنی، وەحیدوڵڵا جومعه‌زاده به میدیاكانی راگه‌یاند كه تاڵیبان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی سایكورو له قه‌ره‌باغ.
وەحیدوڵڵا جومعه‌زاده گوتی: "له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، حه‌وت پاسه‌وان كوژراون و نۆی دیكه‌یش برینداربوون".
ناوبراو هه‌روه‌ها تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌ی دواتر له‌نێوان پاسه‌وانان و چه‌كدارانی تاڵیبان روویداوە، چه‌كدارانیش زیانی گیانیان به‌ركه‌وتووه.
تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه تاڵیبان هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.