Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
نیویۆرك - AA
به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانی ئه‌ریزۆنای ئه‌مریكا، له ناوچه‌ی ئیداره‌ی یاڤاپای باری نائاسایی راگه‌یەندرا.
ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانی نیشتمانی پریسكۆتی ئه‌ریزۆنا كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام له ته‌شه‌نه سه‌ندندایه.
بڵێسه‌ی ئاگره‌كه كه له كاتژمێرێكدا ده‌گاته 56 كیلۆمەتر، به‌هۆی كاریگه‌ری ره‌شه‌باوه رووبه‌ری هه‌شت هه‌زار و 300 هێكتار دارستان به ته‌واوی سووتاوه.
پارێزگاری ئه‌ریزۆنا، داگ دوسی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌وه له ناوچه‌ی ئیداره‌ی پاڤاپای باری نائاساییان راگه‌یاندووه.
هاوكات به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه ئه‌و رێگا سهرهكییانهیان داخستووه كه دهچنەوە بۆ شاری پریسكۆت له یاڤاپای و بریاریشدراوه به گواستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی قه‌زای مایه‌ر و دیوی-هومبۆڵت.
نزیكه‌ی 500 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن كه تا ئێستا یه‌كێكیان برینداربووه.