Ruslan Rehimov
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
سوپای ئه‌رمینیا به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر ناوچه مهدهنینشینهكانی ئازه‌ربایجان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش سوپای ئه‌رمینیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پارێزگاكانی ئاغدام و ته‌رته‌ر.
له‌باره‌ی پێكدادانه‌كان له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه داگیركراوه له سه‌ر بانگێشتی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و به نێوه‌ندگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، جه‌یهون بایرامۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا، زۆهراب مناتساكانیان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریدا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه زیاتر له ١٠ كاتژمێری خایاند بڕیار درا به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان له كاتژمێر ١٢:٠٠ی ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ رابگه‌یندرێت.