Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرك – AA
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست كه یه‌كێكه له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆڵێكی گرنگی گێڕا بۆ ئاشكراكردنی رووداوی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی.
هه‌ردوو نووسه‌ری رۆژنامه‌كه كه‌ریم فاهیم و جۆن هوسدۆن گوتارێكیان به ناوی "دوای دیارنه‌مانی رۆژنامه‌وانی سعوودی سه‌ركۆماری توركیا چ رۆڵێكی گرنگی گێڕا؟" له واشنتۆن پۆست بڵاوكرده‌وه.
له گوتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه دوای دیارنه‌مانی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی توركیا ته‌نها به بێده‌نگ و خامۆشی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌دا و به‌ڵكو سه‌رنجی جیهانی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا "له‌سه‌ر خاكی ئه‌و به شێوه‌یه‌كی نابه‌جێ و به پشتگیری ده‌وڵه‌تێك (رۆژنامه‌وانه‌كه) حوكم درا". به بیریش هێندراوه‌ته‌وه كه ورده‌كاری كوشتنی خاشقچی له میدیای توركی و جیهانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
هه‌ردوو نووسه‌ر ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵدا به‌رپرسانی سعوودی به رێگه‌گرتن له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه تۆمه‌تباركردووه و نووسیوویانه: "دزه‌كردنی ژماره‌یه‌ك زانیاری له توركیاوه بووه هۆی راكێشانی سه‌رنجی جیهان له‌وانه‌یه هه‌وڵه‌كانی نكۆڵیكردنی سعوودیه كۆتایی پێبێنێ و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ له نزیكترین هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه سعوودیه‌یه دوور بكه‌وێته‌وه".