Sayed Khodaberdi Sadat,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
كابوڵ – AA
سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف غانی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له كابوڵی پایته‌ختی ده‌نگی خۆی دا.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌چێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف غانی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له كابوڵی پایته‌ختی ده‌نگی دا، داوای له هاووڵاتییان كرد له پێناو داهاتووی وڵاته‌كه‌یان ده‌نگ بده‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته هه‌ڵبژاردنیان له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار دواخستووه.
هه‌شت ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س ناویان له تۆماری ده‌نگده‌رانی ئه‌فغانستاندا هه‌یه و دوو هه‌زار و ٥٥٨ كاندیش له كێبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه په‌رله‌مان.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاتژمێر ١٦:٠٠ به كاتی ئه‌و وڵاته كۆتایی به پرۆسه‌ی ده‌نگدان بێت.