لێدوانی سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له توركیا له‌باره‌ی "خاشقچی"
سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له توركیا، باڵیۆز كریستیان بێرگه‌ر سه‌باره‌ت رایگه‌یاند: "وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یەکێتیی ئەورووپا گوتی ده‌مانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی دادوه‌ری له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه ئه‌نجام بدرێت".
Ankara
ئیزمیر – AA
سه‌رۆكی شاندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له توركیا، باڵیۆز كریستیان بێرگه‌ر سه‌باره‌ت به لێدوانی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی له‌باره‌ی "مه‌رگ"ی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی رایگه‌یاند: "وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یەکێتیی ئەورووپا گوتی ده‌مانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی دادوه‌ری له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه ئه‌نجام بدرێت".
بێرگه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه فێدێریکا مۆگێرینی بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
١٥ی ئه‌م مانگه فێدێریکا مۆگێرینی رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕوانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له به‌رپرسانی سعوودی ئه‌وه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ئه‌نجام بدات".