Ferdi Türkten,Kayhan Gül,Mohammed Baqi Hussein
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
سارایێڤۆ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شدارییكرد له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی قوربانییانی جینۆسایدکردنی موسڵمانانی شاری سرێبرێنیتسا.
له 24همین ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدکردنی موسڵمانانی شاری سرێبرێنیتسا رووفاتی 33 قوربانی دیكه به‌ره‌و گۆڕستانی مۆنۆمێنتی پۆتۆچاری له سارایێڤۆی پایته‌خت به‌ڕێكران.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی رووفاتەكانی هه‌ڵگرتبوو، چووه به‌رده‌م بینای ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی وڵات و له‌وێدا ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ری و هاووڵاتییانی بۆسنیا گوڵیان له‌سه‌ر دانا و نزایان بۆ كردن.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا له پاڵ ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ریدا، هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، شه‌فیق جافهرۆڤیچ و زهلژكۆ كۆمشیچ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی گه‌لانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، باكیر عیززهتبهگئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌شداربوون.