Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
تاران - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، عه‌لی ره‌بی رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی تاران به هێنده‌ی پابه‌ندبوونی وڵاتانی ئه‌ورووپا به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت.
عه‌لی ره‌بی له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمێكدا كه به‌بۆنه‌ی ٢٥ههمین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ژووری هاوكاری ئێران و رۆژی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی رێكخرابوو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران، عه‌لی ره‌بی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له ریاكته‌ری ئاوی قورسی ئاراك و بابه‌ته‌كانی دیكه گرتوویه‌ته‌به‌ر به‌ڕێژه‌ی پابه‌ندبوونی وڵاتانی لایه‌نی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به به‌ڵێنه‌كانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی: ''به هێنده‌ی پابه‌ندبوونی ئه‌ورووپا به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێمه‌یش پابه‌ند ده‌بین و به‌و رێژه‌یه‌ش هه‌نگاو ده‌نێین. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یگرینه به‌ر له پێناو پاراستنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه''.
عەلی ره‌بی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه گه‌لی ئێران متمانه‌ی به حكوومه‌ته و له‌و باواڕهشدان كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ واژووكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گیرانه‌به‌ر له‌ژێر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتدان، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكا هه‌نگاوی بۆ دواوه نا.