ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا: "دوایین گرووپی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە بۆ دەرەوەی حەلەب ڕاگواستران"
Istanbul
حەلەب - AA
دوایین گرووپی چەکدارانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە کە لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود'ی حەلەب لە ژێر گوشاردابوون، لە شارەکە بەرەو ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگواستران.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا SANA بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی دوایین گرووپی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە کە لە ناو گەڕەکەکدا سەنگەریان گرتبوو، ڕازی بوون بە گواستنەوەیان لە شارەکە، بە شەش پاس و حەوت ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ دەرەوەی حەلەب گواسترانەوە.
کاروانەکە بەسەر ڕووباری فورات تێپەڕی و بەرەو شاری تەبقە ڕۆیشت.
کاتژمێرەکانی نیوەشەویش، گرووپێک لە چەکدارانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە کە لە نەخۆشخانەی یاسین لە گەڕەکی شێخ مەقسوود'دا بوون، لە ناوچەکە ڕاگواستران.
بەو پێیە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب، لە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە پاککرایەوە.
شاری تەبقە لە پارێزگای ڕەقە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات هەڵکەوتووە و لە ژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە دایە.
