جيهان

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا SANA قۆناغێکی نوێی دەستبەکاربوونی خۆی ڕاگەیاند

- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، یوسف ئۆزهان: "خۆشحاڵین کە هاوکارانمان ئەمڕۆ بە ڕوویەکی خۆش و ئومێدێکی گەش سەیری داهاتوویان دەکەن. تاوتوێی چۆنییەتی یارمەتیدانی ئاژانسی فەرمی هەواڵی سووریا دەکەین".

Muhammed Karabacak, Ömer Koparan  | 20.08.2025 - نوێکردنەوە : 20.08.2025
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا SANA قۆناغێکی نوێی دەستبەکاربوونی خۆی ڕاگەیاند

Damascus

دیمەشق - AA

ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا SANA لە کۆلێژی هونەر جوانەکانی دیمەشق بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەت و ژمارەیەکی باڵیۆزی وڵاتان بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا ئەندامانی کابینەی حکوومەتی سووریا و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، یوسف ئۆزهان و هەروەها ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتان ئامادە بوون.

لە سەرەتای کردنەوەی ڕێوڕەسمەکەدا تۆمارێکی ڤیدیۆی لە قۆناغی نوێی دەستبەکاربوونی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا SANA نمایش کرا و هاوکات ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی دەیەی ڕابردووی وڵاتەکەش پێشانی بەشداربووان درا.

هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا زیاد محەمەد و وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا حەمزە مستەفا، گوتاری کردنەوەی ڕێوڕەسمەکەیان پێشکەش کرد.

لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، یوسف ئۆزهان گوتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشداریکردن لەو ڕێوڕەسمەکە دەربڕی.

ئۆزهان ڕایگەیاند، سووریا لە دەیەی ڕابردوودا ببووە گۆڕەپانی پێکدادانەکان و وێرانی و کۆمەڵکوژییەکانی سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد، گوتیشی، "لەگەڵ ئەوەشدا خۆشحاڵین کە هاوکارانمان ئەمڕۆ بە ڕوویەکی خۆش و ئومێدێکی گەش سەیری داهاتوویان دەکەن".

گوتیشی، پێشتر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا زیاد محەمەد گفتوگۆیان کردووە و سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەوەن کە چۆن بتوانن وەک ئاژانسی ئانادۆڵو، یارمەتیدەری ئاژانسی فەرمی هەواڵی سووریا بن.

یوسف ئۆزهان ڕاشیگەیاند، وەک ئاژانسی ئانادۆڵو لێرە ئامادەین بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ هاوکارانمان لە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا دووپات بکەینەوە و پلان بۆ داهاتووی هاوکارییەکانمان دابڕێژین.

لە بەرامبەردا، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا حەمزە مستەفا ڕایگەیاند کە ئەوان ئاژانسی ئانادۆڵویان وەک نموونە و سەرمەشقێک بۆ کارەکانیان هەڵبژاردووە و هیوای ئەوەشی خواست لە داهاتوودا بتوانن زۆر زیاتر هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ ئاژانسەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın