ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو وێرانکارییانەی لە تاران گرت کە بەهۆی ھێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شارەکە کەوتوونەتەوە
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو زیان و وێرانکارییەکانەی لە شاری تاران پایتەختی ئێران گرت کە بەھۆی ھێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شارەکە کەوتووەتەوە.
Ankara
تاران ــ AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی ئەو زیان و وێرانکارییەکانەی لە شاری تاران پایتەختی ئێران گرت کە بەھۆی ھێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە شارەکە کەوتووەتەوە.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو چووە ناو ناوچەکانی جەوادییە و باریانک باشووری تاران کە بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانێکی زۆر ماددییان بەرکەوتووە.
بەپێی ئەو دیمەنانەی کە لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەی جەوادییە گیراون، ئەوە دەبیندرێت کە بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، حەوت باڵەخانە ماوەن کە خەڵکی تیایدا دەتوانن نیشتەجێ بن، چونکە زۆربەی خانووەکان لە ناوچەکە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و وێران کراون.
ھاوکات ھەر بەپێی ئەو دیمەنانەی کە لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەی بریانک گیراون، ئەوە دەبیندرێت کە بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، باڵەخانەیەکی زۆر لە ناوچەکە وێران کراون و لەئێستادا، حەوت باڵەخانە لە ناوچەکە ماوەن کە خەڵکی دەتوانن تیایدا نیشتەجێبن.
