Hemın Othman Mohammed,Mohammed Abdu Abdulbaqı
23 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2017
ده‌وحه - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، شێخ محەمەد بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی دووچاری گه‌مارۆیه‌كی ناڕه‌وا بووه‌ته‌وه و، گوتی: "توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی كرد به كاره‌كته‌ره‌كانی قه‌یرانه‌كه‌وه و، داوای كرد گه‌مارۆكه كۆتایی پێبهێنرێت، بارگرژی كه‌مبكرێته‌وه و ده‌ست به دیالۆگ بكرێت".
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی France 24 كه به عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كرێت، ئال سانی باسی له‌و گه‌مارۆ دیپلۆماسیی و لۆجستیه كرد كه سعوودیه، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، به‌حرێن و میسر به‌رامبه‌ر ده‌وحه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی وه‌بیر ئال سانی هێنایه‌وه كه له‌گه‌ڵ شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌نجامیداوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر قه‌ته‌ر، ئال سانی رایگه‌یاند: "توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی كرد به كاره‌كته‌ره‌كانی قه‌یرانه‌كه‌وه و، داوای كرد گه‌مارۆكه كۆتایی پێبهێنرێت، بارگرژی كه‌مبكرێته‌وه و ده‌ست به دیالۆگ بكرێت. سوپاسی هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، بارودۆخی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به "گه‌مارۆ" ناوزه‌ند كرد.
ئال سانی له‌وباره‌وه گوتی "تاكه رێگایه‌كی وشكانی هه‌یه بۆ قه‌ته‌ر داخرا. له سێ ئاراسته‌وه كایه‌ی ئاسمانی داخراوه. تاكه رێگای كراوه بۆ ئێرانه كه قه‌ته‌ر به بوونی په‌یوه‌ندیی نهێنی له‌گه‌ڵیدا تۆمه‌تبارده‌كرێت. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا دراوه، گه‌مارۆیه. ئه‌گه‌ر كایه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی دابخرێت، سانسۆر بخرێته سه‌ر كه‌شتییه‌كانی قه‌ته‌ر له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئه‌مه گه‌مارۆیه، به‌ڵام قه‌ته‌ر و گه‌له‌كه‌ی، خاوه‌نی باشترین هه‌لومه‌رج و هه‌موو سه‌رچاوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانه. له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراكی رۆژانه‌دا هه‌موو شتێك ئاساییه. رووبه‌ڕووی گه‌مارۆیه‌كی ناڕه‌وا بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌توانین به‌ره‌نگاری ببینه‌وه."
ئال سانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی به پشتگیریكردنی تیرۆر وه‌ك ده‌وڵه‌ت تۆمه‌تبارده‌كرێت، ئاماژه‌ی به رۆڵی وڵاته‌كه‌ی كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌نێو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، شێخ محەمەد بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی گوتی: "قه‌ته‌ر پشتگیریی حه‌ماس و ئیخوان ناكات، قه‌ته‌ر پارتێكی سیاسی نییه. حه‌ماس له ده‌وحه ئۆفیسیان هه‌یه و قه‌ته‌ر تا كۆتایی پشتگیریی رێككه‌وتنی نیشتمانی ده‌كات له فه‌ڵه‌ستین. به‌هه‌مان شێوه قه‌ته‌ر پشتگیریی حكوومه‌ته شه‌رعییه‌كانی میسر ده‌كات نه‌ك ئیخوان".