Berk Özkan
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
تەرتەر - AA
لە شارى تەرتەر لە ئازەربايجان، مووشەكێكى جۆرى سمێرچ كە كەوتبووە ناو باخچەى ماڵێكەوە و نەتەقيبووەوە، لەلايەن شارەزايانى ئاژانسى نيشتمانى ئازەربايجان بۆ پاككردنەوەى مين، پوچەڵکرایەوە.
مووشەكى سمێرچ كە دروستكراوەى رووسييە و پاڵپشتى بۆمبى باليستى دەكات و لەلايەن سوپاى ئەرمينياوە ئاراستەکرا، كەوتە باخچەى ماڵێكەوە لە شارى تەرتەر.
هێزە ئەمنييەكان و شارەزايانى ئاژانسى نيشتمانى ئازەربايجان بۆ پاككردنەوەى مين، زانيارييان لەسەر ئەو مووشەكە وەرگرت كە نەتەقيوەتەوە.
تيمەكانى گەيشتنە شوێنى رووداوەكە، بە شێوەيەكى كۆنتروڵكراو لە شوێنى خۆى دەرهێنرا مووشەکەکەیان پوچەڵکردەوە.