Ruslan Rehimov
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
له میانی ئه‌و هێرشه پێچه‌وانه‌ی کە سوپای ئازه‌ربایجان به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی خاكه‌كه‌ی ده‌ستیپێكردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه داگیر كراوه، سوپای ئه‌رمینیا زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە كه له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانانه‌ی چوار رۆژه به‌رده‌وامە، نزیكه‌ی ٢٠٠ تانك و زرێپۆشی ئه‌رمینیا تێكشكێندراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "٢٢٨ سیسته‌می تۆپ و مووشه‌ك، ٣٠ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی، شه‌ش خاڵی ئاراسته‌كردن و چاودێری، پێنج كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، ١١٠ ئۆتۆمبێل و یه‌ك سیتسه‌می ئێس-٣٠٠ تێكشكێندراون".