Ruslan Rehimov
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
باكو – AA
به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی قه‌ره‌باغ له باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان، رێپێوان ئه‌نجام درا.
له میانی به‌رزڕاگرتنی "رۆژی سه‌ركه‌وتن"دا، رێپێوانه‌كه به به‌شداری قوتابییانی ئاماده‌یی سه‌ربازیی، یه‌كه ئهسپسوارهكانی فه‌رمانده‌یی سنوورپارێز، برینداربووانی جه‌نگی قه‌ره‌باغ و هاووڵاتییان له گۆڕه‌پانی ئازنهفت ده‌ستی پێ كرد.
رێپێوانه‌كه به لێدانی مارشی تیپی سه‌ربازیی ده‌ستی پێ كرد و قوتابییانی ئاماده‌یی سه‌ربازیی ئاڵایه‌كی ئازه‌ربایجانیان هه‌ڵگرت كه وه‌ك گوزارشتكردن له جه‌نگی ٤٤ رۆژه، ٤٤٠ مه‌تر بوو.
هاووڵاتییانیش كه ئاڵای ئازه‌ربایجان و توركیایان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو به ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشمی "قه‌ره‌باغ هی ئازه‌ربایجانه" و گوتنه‌وه‌ی مارشهكان به‌شدارییان له رێپێوانهكهدا كرد.
هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له رێپێوانهكهدا كرد.
رێپێوانه‌كه له مۆزه‌خانه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان له باكو كه به‌شێك له‌و چه‌ك و زرێپۆشانه‌ی ئه‌رمینیای تیادا نمایش كراون كه له جه‌نگدا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كۆتایی هات.
یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، سوپای ئازه‌ربایجان شوشا كه شاری سیمبولی قه‌ره‌باغه رزگار كرد.
هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان له ٢٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠ ده‌ستی پێ كرد و ٤٤ رۆژی خایاند.
له‌و ماوه‌یه‌دا، زیاتر له ٣٠٠ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له داگیركاری ئه‌رمینیا رزگاركران.
چوونی سوپای ئازه‌ربایجان بۆ ناو شوشا، په‌رشوبڵاوبوونی سوپای ئه‌رمینیای لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌رمینیا ١٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ دانی به شكستهێنانی خۆیدا هێنا و واژووی له‌سه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه كرد كه تیایدا به‌ڵێنی دابوو سوپاكه‌ی له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئاغدام، كهلبهجهر و لاچین بكێشێته‌وه.
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ لە ساڵیادی کۆچی دوایی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له رێككه‌وتی ١٠ی تشرینی دووه‌مدا، رێككه‌وتی كۆتایی شه‌ڕه‌كه كه له ١٠ی تشرینی دووه‌مدا بوو، رێككه‌وتی رزگاركردنی شوشای به هەشتی تشرینی یه‌كه‌م و "رۆژی سه‌ركه‌وتن" راگه‌یاند.