Muhammet Kurşun
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
تاران – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی کە هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان توركیا و ئێران له زۆربه‌ی بواره‌كاندا به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه رایگه‌یاند "توانای هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان توركیا و ئێران له‌وه زیاتره كه ئه‌نجام ده‌درێت".
سەعید خه‌تیبزاده له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا له بارەگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و تاران له بواری سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووریی و ئه‌منیی به‌ره‌وپێشچوونی به خۆیه‌وه بینیووه و گوتی: "توانای هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان توركیا و ئێران له‌وه زیاتره كه ئه‌نجام ده‌درێت. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندییه‌كانمان نزیكتر بوون و چه‌ندین پڕۆژه هه‌ن بۆ ئه‌نجامدان. به‌م نزیكانه سه‌ردانی دیپلۆماتی له ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجام ده‌درێن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ٣٠ ساڵی رابردوودا دژبە داگیركردنی خاکی ئازه‌ربایجان وه‌ستاونه‌ته‌وه و رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئازه‌ربایجان ده‌گرن و گوتی: "به‌بۆنەی ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كان پیرۆزبایییمان له گه‌ل و حكوومه‌تی ئازه‌ربایجان كردووه و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، هه‌وڵی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و باكو ده‌درێت".