Betül Yürük
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان- AA
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له رێورهسمێكی فه‌رمییدا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت، به‌مه‌به‌ستی "ده‌ستبه‌رداربوون له جه‌نگاوه‌ره مناڵه‌كانی نێو ریزه‌كانی" واژووكرد.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئه‌و مناڵانه‌ی له پێكدادانه سه‌ربازییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن، ڤێرجینیا گامبا، رۆژی ٢٩ی حوزه‌یران له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت، مه‌زڵوم عه‌بدی، به‌مه‌به‌ستی "ده‌ستبه‌رداربوونی رێكخراوه‌كه له جه‌نگاوه‌ره مناڵه‌كانی نێو ریزه‌كانی" له رێورهسمێكی فه‌رمیدا پلانی كاریان واژووكرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "هه‌سه‌ده له رێگه‌ی ئه‌م رێككهوتننامهیهوه به‌ڵێنیداوه، مناڵان وه‌ك جه‌نگاوه‌ر به‌كارنه‌هێنێت، منداڵه كوڕ و كچه‌كانی نێو ریزه‌كانی ده‌ستنیشان بكات جیایان بكاته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه رێكار بگرێته‌به‌ر".
لای خۆشییه‌وه، ڤێرجینیا گامبا له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی كه به "پلانی كار" پێناسه‌كراوه، رایگه‌یاندووه "رۆژێكی گرنگه بۆ پاراستنی مناڵانی سووریا و ده‌ستپێكی قۆناغێكه كه هیچ رێكخراوێكی ژێر چه‌تری هه‌ده‌سه له‌مه‌ودوا مناڵان وه‌ك جه‌نگاوه‌ر به‌كارناهێنێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه پلانی كاره‌كه "له ئه‌نجامی راوێژ له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگی خایاندووه، واژووكراوه".
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستێفان دوجاریک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی لەبارەی رێککەوتنەکە گوتی: "کۆبوونەوەی نوێنەری تایبەت (ڤێرجینیا گامبا)، لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات یاخود ھەر گرووپێکی دیکەی چەکداریی بە مانای پێدانی شەرعییەتی سیاسی نایەت. ئەرکی ئەو بریتییە لە رزگارکردنی منداڵان لە جەنگ. پەیوەندیکردنی (لەگەڵ ئەم رێکخراوە)، بە ھیچ شێوەیەک بە مانای پێدانی شەرعییەت بە ھیچ گرووپێک نایەت".
دوجاریک لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەمریکا ھاتووەتە نێو قۆناغەکە یاخود نا، رایگەیاند کە ئەم پلانە لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە پاشکۆی یەپەگە/پەکەکەیە واژوو کراوە.
بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠١٦ تەنھا ٤٦ منداڵ لە نێو ریزەکانی یەپەگەدا بوون و ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١٧ بەرزبووەتەوە بۆ ٢٢٤ منداڵ.