Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کاردانەوەی ئێراندا کە ئاشکرایکردبوو، سنووری یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆگاکراوی تێپەڕاندووە، رایگەیاند "یاریی بە ئاگر دەکەن".
دۆناڵد ترەمپ لە میانی بەشدارییکردن لە رێورەسمێکدا لە کۆشکی سپی، هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیارەکەی ئێران کرد کە سنووری دیارییکراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی تێپەڕاندووە.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە کە ئەو بڕیارکەی ئێران مایەی قبووڵکردن نییە و گوتی: "(ئەوان) یاریی بە ئاگر دەکەن".
حکوومەتی تاران ئاشکرایکردبوو سنووری دیارییکراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە رێککەوتنی ئەتۆمییدا کە بریتییە لە ٣٠٠ کیلۆگرام، تێپەڕاندووە.