Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
02 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
حكوومەتی ئەمریكا كاردانەوەی توندی دژبە ئێران نیشاندا كە رایگەیاندووە، سنووری یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە بڕی رێگەپێدراوی رێككەوتنی ئەتۆمی زیاتر كردووە كە 300 كیلۆگرام بوو.
دوای ئەوەی ئێران رایگەیاند كە سنووری یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ سەرووی بڕی رێگەپێدراو زیادكردووە، هەریەكە لە كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیەنراویان لەوبارەوە بڵاوكردەوە.
نووسینگەی گوتەبێژی كۆشكی سپی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، رێگەدان بە ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە هەر بڕێك، هەڵەیەكی گەورەیە و بانگەشەی ئەوەی كرد، تاران بەرلە رێككەوتنی ئەتۆمیش هەلومەرجی رێككەوتنەكەی پێشێلكردبوو.
- "رێگەنادەین ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت"
لە راگەیەنراوەكەی كۆشكی سپی‌دا هاتووە، "پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو ستانداردانەی رێگری لە پیتاندنی یۆرنیۆم و دەستخستنی چەكی ئەتۆمی دەكەن لە لایەن ئێرانەوە. هەرگیز رێگەنادەین ئێران چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت".
راگەیەنراوەكە هەروەها جەختیكردووەتەوە، زۆرترین فشار لە ئێران دەكەن و پێویستە رژێمی ئێران دەستبەرداری ئامانجە ئەتۆمییەكانی ببێت.
لە لایەكی دیكەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ بانگەوازی لە ئێران کرد کە سنووری یەدەگی یۆرانیۆمی پیترێنراو نەبەزێنێت.
مایک پۆمپیۆ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته پاڵ ئێران كه "له ناوچه‌كه هاوكاری تیرۆر ده‌كات" و گوتی: "نابێت هیچ رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی ده‌رفه‌تی ئه‌وه بڕه‌خسێنێت ئێران له هیچ ئاستێكدا یۆرانیۆم بپیتێنێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا به ئاماژه‌دان به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ٢٠٠٦دا له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕیارانه هێشتاش كارپێكراون.
مایک پۆمپیۆ به گوتنی ئه‌وه‌ی: "ئیداره‌ی تره‌مپ داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ده‌ست بكاته‌وه به جێبه‌جێكردنی پێودانگه‌كانی رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا"، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر ناوچه‌كه و سه‌رتاسه‌ری جیهان.
- "ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ دانوستان"
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایک پۆمپیۆ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی ده‌ربڕی بۆ دانوستان و گوتی: "له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروست بووه، ئه‌مریكا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له پێناو رێككهوتنێکی نوێ و به‌رفراوان".