له وتارێكیدا بۆ پۆلیتیكۆ، ئه‌ردۆغان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كێشه‌ی لیبیا كرد
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "رێكخراوی چه‌كداری حه‌فته‌ر كه هه‌وڵی كوده‌تا ده‌دات له‌و وڵاته‌دا، له ده‌وڵه‌تانی دژه دیموكراسی وه‌ك میسر، سعوودیه و ئیماراته‌وه پشتیوانی وه‌رده‌گرێت"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پێش به‌ستنی لووتكه‌ی به‌رلین له‌باره‌ی لیبیا كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتارێكی بۆ پۆلیتیكۆ نووسی كه یه‌كێكه له ده‌زگا گرنگه‌كانی راگه‌یاندنی میدیای خۆرئاوا.
ئه‌ردۆغان، به‌ناونیشانی "له لیبیا ئه‌و رێگایه‌ی بۆ ئاشتیی ده‌چێت به توركیادا تێده‌په‌ڕێت" وتارێكی بۆ پۆلیتیكۆ له‌باره‌ی لیبیا نووسی.
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لیبیا ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵه رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی خوێناوی بووه‌ته‌وه و، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش تا ئیستا به‌رپرسیارێتیه‌كانی به‌جێنه‌گه‌یاندووه، له‌به‌رئه‌وه كۆتایی به توندوتیژی نه‌هاتووه و ئاشتیی و سه‌قامگیری به‌رقه‌رارنه‌بووه.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ستیارییه بووینه‌ته‌وه و، رایگه‌یاند "حكوومه‌تی لیبیا كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ناسراوه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌ژێر هێرشی بارۆنی جه‌نگ، خه‌لیفه حه‌فته‌ردایه".
راشیگه‌یاند "رێكخراوی چه‌كداری حه‌فته‌ر كه هه‌وڵی كوده‌تا ده‌دات له‌و وڵاته‌دا، له ده‌وڵه‌تانی دژه دیموكراسی وه‌ك میسر، سعوودیه و ئیماراته‌وه پشتیوانی وه‌رده‌گرێت. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی وه‌ك رێككه‌وتنی سوحه‌یراتی 2015، به‌ڵام جیهان به‌پێی پێویست پشتیوانی نه‌كرد له كاراكته‌ری لایه‌نگری دیپلۆماسی و دیالۆگ له لیبیادا. قه‌یرانی لیبیا بووه‌ته هۆی دابه‌شكردنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا كه هێشتا هه‌ول ده‌دات بریار بدات كه چی بكات. ئه‌ڵمانیا كه به‌رگری له دیپلۆماسیی ده‌كات و پشتیوانی له حكوومه‌تی شه‌رعی لیبیا ده‌كات، رۆژی یه‌ك شه‌ممه له به‌رلین میوانداری كۆنفرانسێكی ئاشتیی ده‌كات. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا فه‌ڕه‌نسا دژ به حكوومه‌تی شه‌رعی لیبیا پشتیوانی له كوده‌تاچی حه‌فته‌ر ده‌كات".
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س بپرسن ئایا له كاتێكدا له هه‌موو لایه‌كی جیهان جه‌نگ، شه‌ڕ و پێكدادان و قه‌یرانی مرۆیی هه‌یه بۆچی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌ورووپا له ناكۆكی لیبیا پێویسته، راشیگه‌یاند: "سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتیوانی پێویست پێشكه‌ش به حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا نه‌كات، ئه‌وا به واتای سووكایه‌تی دێت به بنه‌ماكانی ئه‌ورووپا خۆی له باره‌ی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ. له‌به‌رئه‌وه جێهێشتنی لیبیا بۆ ویژدانی بارۆنێكی جه‌نگ، ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه به كه‌وتنی حكوومه‌تی شه‌رعی لیبیا ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووی كێشه و مه‌ترسیی نوێ ده‌بێته‌وه و، راگه‌ياند "ئه‌گه‌ر وا بیر بكیه‌نه‌وه ئه‌ورووپا كه‌متر خوازیاری پێشكه‌شكردنی پشتیوانی سه‌ربازییه بۆ لیبیا، ئه‌وا روونترین بژارده هاریكاری كردنه له‌گه‌ڵ توركیا كه به‌ڵێنی پشتیوانی داوه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن