Enes Kaplan,Rewa Mahmood Hasan
30 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2019
ناگۆیا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند ''له ژاپۆن خوێندنگه، رێكخراو و كه‌سه‌كانی سه‌ربه فه‌تۆ هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه له ده‌ره‌وی وڵات كه‌مپینێكی چڕی ره‌شكردن به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای شاری کیۆتۆ، سەردانی شاری ناگۆیا-ی ژاپۆنی کرد و لەوێ لە چوارچێوەی پرۆگرامی کۆبوونەوەی کۆمەڵگەی تورکی بەشداری کرد لە دیداری کولتووری زانکۆی ناگۆیا بونری و گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا راگەیاند ''له ژاپۆن خوێندنگه، رێكخراو و كه‌سه‌كانی سه‌ربه فه‌تۆ هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه له ده‌ره‌وی وڵات كه‌مپینێكی چڕی ره‌شكردن به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "په‌كه‌كه و دهههكهپه-جه، چی بن فه‌تۆش ئه‌وه‌یه. ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ یه‌كتر".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختیشیکردەوە کە نابێت رێگه بده‌ن فهتۆچییهكان كه چاویان پڕه له رق و قین كار بكه‌ن بۆ له‌كه‌داركردنی تورکیا و گوتی: ''چاوەڕوانی پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه خوێنڕێژه''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی لە دانوستانەکانی خۆیان کرد لەگەڵ حکوومەتی ژاپۆندا و لەوبارەیەوە گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ژاپۆن سه‌باره‌ت به رێككه‌وتننامه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئه‌و دانوستانانه به‌م زووانه به ئه‌نجام بگه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا دواتر رایگه‌یاند كه كۆنسولخانه‌ی توركیا له شاری ناگۆیا-ی ژاپۆن ده‌كه‌نه‌وه و مژدەی ئەوەشی دا کە بەنیازن هێڵی ئاسمانی تورکیا بکەنەوە و لەوبارەیەوە گوتی: ''له مانگی نیسانی ساڵی داهاتووه‌وه هێڵی ئاسمانی توركی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆساكا كانسای-ه‌وه ده‌ست به گه‌شته‌كانی ده‌كات بۆ ئیستانبوڵ''.