جيهان, کۆڤید- ١٩

جيهان.. ژمارەى تووشبووان بە كۆرۆنا ١٠٠ مليۆن کەسى تێپەڕاند

- لە سەرانسەرى جيهان دوو مليۆن و ١٤٤ هەزار و ١٤١ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە و ٧٢ مليۆن و ١٢ هەزار و ١٧٢ تووشبووش بەسەر په‌تاكه‌دا سەرکەوتوون و چاكبوونەتەوە.

Emre Aytekin, Fuat Kabakcı  | 26.01.2021 - نوێکردنەوە : 26.01.2021
 جيهان.. ژمارەى تووشبووان بە كۆرۆنا ١٠٠ مليۆن کەسى تێپەڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەى تووشبووان بە پەتای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، ١٠٠ مليۆنى تێپەڕاند.

بەگوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer"، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لەسەرانسەرى جيهان، بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٠ مليۆن و ١٠ هەزار و ١٠ حاڵه‌ت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا بە ٢٥ مليۆن و ٧٣٤ هەزار و ١٢٧ حاڵەت لە پلەى يەكەمدايە.

لە دواى ئەمريكا، هيندستان دە مليۆن و ٦٧٧ هەزار و ٧١٠ حاڵەت، بەڕازيل هەشت مليۆن و ٨٥٠ هەزار و ١٣٥ حاڵەت، رووسيا سێ مليۆن و ٧٣٨ هەزار و ٦٩٠ حاڵەت، بەريتانيا سێ مليۆن و ٦٦٩ هەزار و ٦٥٨ حاڵەت، فەڕەنسا سێ مليۆن و ٥٧ هەزار و ٨٥٧ حاڵه‌ت، ئيسپانيا دوو مليۆن و ٦٣٣ هەزار و ١٨٥ حاڵەت، ئيتاڵيا دوو مليۆن و ٤٧٥ هەزار و ٣٧٢ حاڵەت، توركيا دوو ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ٢٤٧ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا دوو مليۆن و ١٥٢ هەزار و دوو حاڵەت، كۆلۆمبيا دوو مليۆن و ١٥ هەزار و ٤٨٥ حاڵەت،ئەرژەنتين یەک ملیۆن و ٨٦٧ هەزار و ٢٢٣ حاڵه‌ت، مەكسيك يەك مليۆن و ٧٦٣ هەزار و ٢١٩ حاڵەت، پۆلەندا يەك مليۆن و ٤٧٨ هەزار و ١١٩ حاڵەت، ئەفريقاى باشوور يەك مليۆن و ٤١٢ هەزار و ٩٨٦ حاڵەت، ئێران يەك مليۆن و ٣٧٩ هەزار و ٢٨٦ حاڵەت، ئۆكرانيا يەك مليۆن و ١٩٤ هەزار و ٣٢٨ حاڵەت و پێرو يەك مليۆن و ٩٩ هەزار و ١٣ حاڵەتى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

لە سەرانسەرى جيهان دوو مليۆن و ١٤٤ هەزار و ١٤١ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە و ٧٢ مليۆن و ١٢ هەزار و ١٧٢ تووشبووش بەسەر په‌تاكه‌دا سەرکەوتوون و چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın