Burak Dağ
24 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2026
تەل ئەبیب - AA
پێنجهەمین هێرشی ئێران کە لە کاتەکانی نیوەشەوەوە تا ئێستا ئەنجامی داوە، باشووری ئیسرائیلی کردە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ڕێگریی کردن لەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراون، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی کەوتوونەتە کار.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە لە شاری بیروسەبی و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی نزیک کەرتی غەززە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.
لە لایەکی دیکەوە، باس لەوە کرا کە یەکێک لە مووشەکەکان لە ناوچەیەکی چۆڵ کەوتووەتە خوارەوە و، پۆلیس و تیمە تەندروستییەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
هاوکات دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود بڵاوی کردەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە زیانی گیانیی نەبووە.