Abdullah Shukur
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
حەلەب - AA
یەکینەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، شارەدێی چۆبانبێی باکووری رۆژھەڵاتی حەلەب کە دەکەوێتە سەر ھێڵی ستراتیژی عەزاز، جەرابلوس و ماری شاری حەلەب-یان لە ژێر دەستی داعش دەرھێنا.
راگەیەنرا کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی چۆبانبێی، یەکینەکای ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوو چەکداری داعشیان بەدیل گرتووە و ژمارەیەکی زۆری چەکداری سەر بەو رێکخراوەیان کوشتووە. ھاوکات سێ ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراوی داعشیش لە ناوچەکەدا پوچەڵکراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش کرا کە کەتیبەی سوڵتان موراد، موعتەسم و فەیلەق ئەلشام و بەرەی شام بەشداریان لە ئۆپۆراسیۆنەکەدا کردووە.
لەوەو پێش ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە مانگی نیسان ئەم شارەدێیەیان کۆنترۆڵکردبوو، بەڵام بەھۆی ھێرشی داعش بە ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراوەوە، ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ناوچەکە کشابوونەوە.