
Dahuk
دهۆک - AA
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە زاخۆ تۆمار کرا.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سیروان عەلی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند، یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونیان لە زاخۆ تۆمار کردووە.
سیروان عەلی گوتیشی، "هاووڵاتییەکە دانیشتووی شارەدێی بێگوڤای سەر بە قەزای باتیفا سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ گوتیشی، "هاووڵاتییەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆی کردووە و گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێ کراوە و ئەمڕۆ دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکەی، دەرکەوتووە کە هاووڵاتییەکە تووشی تای خوێنبەربوون بووە".
بە پێی قسەی سیروان عەلی، ئەو تووشبووە پیشەی شوانێتییە و تەمەنی ٢٨ ساڵە.
شایەنی باسە،١٠ ئایاری ئەمساڵ یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک گیانی لەدەستدا کە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی بوو.
هاوکات ڕۆژی ٢٢ی مانگیش، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هۆک تۆمار کرابوو.
ئەو دۆخە بووە هۆی ئەوەی کە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان ڕێکاری تایبەت بگیرێتە بەر و هەڵمەتێکی هۆشیاری تەندروستی بڵاو بکرێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن