19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
سەنعا – AA
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوونیان بەتای کۆلێرا لە وڵاتی یەمەن لەوەتەی سەهەڵدانی ئەو پەتایە لە ٢٧ی نیسانی رابردوو تاکو ئێستا مردوون بۆ، ١١٠٠ کەس بەرزبوویەوە.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوەکە کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئاماژە بەوە دراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بە پەتای کۆلێرا هەیە گەیشتووەتە ١٥٩ هەزار حاڵەتی تۆمار کراو، هەروەها ١١٠٠ کەس بەهۆی تووشبوونیان بەهەمان پەتا مردوون.
لە ئامارەکەدا ئەوەش خراوەتە روو ئەو ژمارەیە لە ٢٠ پارێزگای یەمەن لەکۆی ٢٢ پارێزگای وڵاتەکە تۆمار کراوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە سەنعای پایتەخت و پارێزگاکانی عمران(باکوور) و حجە(باکووری رۆژئاوا) و حەدیدە(رۆژئاوا) بەشێوەیەکی بەربڵاو پەتای کۆلێرا تیایاندا بڵاوبووەتەوە.
دوێنێ شەممە رێکخراوی تەندروستی جیهانی مردنی هەزار و ٥٤ چوار کەسی بەهۆی پەتای کۆلێرا راگەیاندبوو، و هەروەها ئەوەش راگەیەندرابوو کە زیاتر لە ١٥٥ هەزار کەسی تووشبوو بەهەمان پەتا تۆمارکرابوون.
پەتای کۆلێرا لەوەتەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە یەمەن بڵاوبووەوە و لە مانگی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵ ژمارەکە رووی لە زیادبوون کرد و دواتر ژمارەی تووشبووان بەو پەتایە کەم بووەوە بەبێ ئەوەی بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت.