Heman Hussein Yaseen
09 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حه‌فت هه‌زار و ٧٧٤ پشکنین، ٥٧٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٧٦ حاڵەت، سلێمانی ٢٤٥ حاڵەت، دھۆک ٢١٦ حاڵه‌ت، ئیداره‌ی گه‌رمیان ٢٩ حاڵه‌ت و ئیداره‌ی راپه‌ڕین چوار حاڵه‌ت.
ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە؛ یه‌ك حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، سێ حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی، سێ حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك و یه‌ك حاڵه‌ت له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٧٤ ھەزار و ٨٨١ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٣٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.