Heman Hussein Yaseen
10 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ههشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شهش ههزار و ٢٢ پشکنین، ٥٣٧ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٤٧ حاڵەت، سلێمانی ٥٤ حاڵەت و، دھۆک ٤٣٦ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ههشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە پێنج حاڵهت له پارێزگای سلێمانی، دوو حاڵهت له پارێزگای دهۆك و یهك حاڵهتیش له گهرمیان بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٢ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٩٣ ھەزار و ٨٠٧ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٥٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.