Adam Abu-bashal
10 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
مۆگادیشۆ – AA
ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی بانادیر فه‌رحان قارۆله له مۆگادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، ژماره‌یه‌كی زۆر برینداری لێ كه‌وته‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆماڵ، سادق عه‌ده‌ن عه‌لی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له كاتی تێپه‌ڕینی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی بانادیر فه‌رحان قارۆله له مۆگادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، بۆمبی چێندراو ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
سادق عه‌ده‌ن عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هێرشه‌كه‌دا قارۆله به‌بێ برینداربوون رزگاری بووه و گوتی: "هێرشه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا زووه كه بگوترێت له هێرشه‌كه‌دا چه‌ند كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه".
میدیا خۆجێیه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له هێرشه‌كه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
له كاتێكدا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.