Heman Hussein Yaseen
23 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی پێنج هەزار و ٥٠ پشکنین، دهرهنجام ٣٥٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمشێوەیە:
١٣٥ حاڵهت لە هەولێر، ١٢٦ حاڵهت له دهۆک، ٧٥ حاڵەت له سلێمانی، ١٣ حاڵهت له گهرمیان و له ههڵهبجه نۆ حاڵهت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشی کردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە بەجۆرێک پێنج حاڵهت له پارێزگای دهۆک، چوار حاڵهت له پارێزگای هەولێر، دوو حاڵهت له پارێزگای سلێمانی، دوو حاڵهت له هەڵەبجە و له گەرمیانیش دوو حاڵەت.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە تێکڕای حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٧٢ ھەزار و ٩٦٣ حاڵەت، لەو ژمارەیەش شهش ھەزار و ٨٠٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.