Heman Hussein Yaseen
23 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشەبەرەکان سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی ١٠ تۆمەتباری راگەیاند لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕێک ماددەی ھۆشبەر و بڕێک پارەی ساختە.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشەبەرەکان بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لەناو شاری ھەولێر و دەورووبەریدا، تواندراوە ١٠ تۆمەتبار دەستگیر بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشەبەرەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراوە کە بریتین لە ٩٥٢ گرام تلیاک، ٣٠٠ گرام کریستاڵ، ٢١٠ گرام حەشیش، ٢٦ گرام جامیکا، ١٠٤ شیت حەبی ترامادۆڵ، ١٨ دانە حەبی کۆداین، چوار دانە پایپ و ھەزار یورۆی ساختە.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە تۆمەتبارەکان رەوانەی دادگاکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.