Abdullah Abdulmanaf Shukur
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی كردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ٤٠٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، دوو هەزار و ١٥٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٠٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٤٥٦ کەس، ٤١٨ لە سلێمانی، ٤١٥ لە دهۆک، ٦٣ لە گەرمیان، ٣٧ لە هەڵەبجە و ١٧ کەسیش لە راپەڕین.
راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٥٥ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٩٨٥ کەس، ٥٤٤ لە دهۆک، ٤٨٨ لە هەولێر، ٦٥ لە گەرمیان، ٤٩ کەس لە هەڵەبجە و ٢٤ کەسیش لە راپەڕین.
ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، نۆ کەس لە دهۆک ، پێنج کەس لە سلێمانی ، چوار لە هەولێر و دوو کەس لەهەڵەبجە و دوو کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و ٨٨٦ هەزار و ٥٦٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ٢٩٨ هەزار و ٨٩٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا، پێنج هەزار و ٤٤١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.