Fırat Taşdemir
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٤ ھەزار و ٥٣٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٢ ھەزار و ٨٥٧ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٧٦ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٤ ھەزار و ٥٣٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٢ ھەزار و ٨٥٧ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٧٦ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٤ ھەزار و ٥٢٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵییەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەسەدا ٧٩،٢٦ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٦١،١٨يـە.
لە تورکیا ژمارەی ئەو دۆزانهی ڤاکسین کە تا ئەمرۆ بەکارھێندراوە بۆ ٩٦ ملیۆن و ٣٧٨ ھەزار و ٣٨٣ دۆز بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ٨١٣ ھەزار و ٧٧ دۆز ڤاکسین لە شێوەی دۆزی یەکەم، دووەم و سێیەم وەرگیراوە.