Ahmet Dursun
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦١ کەس دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه بەرزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٩ هه‌زار و ٥٤٩ كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦١ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢٧ هه‌زار و ٦٢١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە و چوار هه‌زار و ٦١یان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.
به‌وجۆره تا ئێستا ١٠٩ هه‌زار و ٥٤٩ تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، پێنج ملیۆن و ٨٣ هه‌زار و ١٣٣ كه‌س.
حه‌وت هه‌زار و ٧٩٥ تووشبوو له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.
تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ١٩ ملیۆن و ٢٩٧ هه‌زار و ٥٨٢ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ نۆ ملیۆن و ٤٠٧ هه‌زار و ٣١١ كه‌س به‌كارهێندراوه له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن كه‌سه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.
به‌پێی پله‌به‌ندی مه‌ترسی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، ٣٠٦ شار له ئاستی "زۆر مه‌ترسیدار" و به ره‌نگی "سوور" دیاریی كراون و ١١٠ شار له ئاستی "مه‌ترسیداری مامناوه‌ن" به ره‌نگی "پرته‌قاڵی" و ٣٢ شاری دیكه‌یش له ئاستی "كه‌م مه‌ترسیدار" به ره‌نگی "زه‌رد" دیاریی كراون.
- سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌ركانی سوپای ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ست دا
له لایه‌كی دیكه‌وه حه‌سه‌ن فیروزئابادی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ كه له‌نێوان ساڵانی ١٩٨٩-٢٠١٦ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئێران بووه، به‌هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست دا.
فیروزئابادی راوێژكاری باڵای سه‌ربازی رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی بوو.