Heman Hussein Yaseen
29 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٦٨ كهس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٩٠٧ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی حهفت ههزار و ٨٠٠ پشکنین، ٨٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٩٣ حاڵەت، سلێمانی ٢٧٩ حاڵەت، دھۆک ٣٢١ حاڵەت، ههڵهبجه ١٢ حاڵهت، ئیدارهی گهرمیان ٥٧ حاڵهت و ئیدارهی راپهڕین شهش حاڵهت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە یهك حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، یهك حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و نۆ حاڵهت له پارێزگای دهۆك بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٠٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٥٠ ھەزار و ههشت حاڵەت کە لەو ژمارەیە چوار ھەزار و ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.