کۆرۆنا ١٥٠ کەسی دیکەی لە چین کوشت
- کاربەدەستانی چین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٥٩٤ کەس.
Beijing
پەکین - AA
کاربەدەستانی چین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٥٩٤ کەس.
لیژنەی تهندروستی حکوومەتی چین راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دوایین ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٠ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین گیانیان لەدەستداوە.
بەوەیش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٥٩٤ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارهی توشبووان به ڤایرۆسهكه بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە، ٧٧ هەزار و ١٥٠ کەس.
له ١٢ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٩دا له شاری وهان سهربه ویلایهتی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایهوه و بهخێرایی بۆ شارهكانی دیكهی چین تهشهنهی كرد، زۆربهی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین گواستهوه و رێكخراوی تهندروستی جیهانیش دۆخی لهناكاوی راگهیاند.