تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

کۆرۆنا.. تۆمارکردنی دوو حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە عێراق

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، سەعد لامی: "دوو حاڵەتی تووشبوونمان بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمارکردووە".

Zana Natık Kerem  | 11.01.2022 - نوێکردنەوە : 11.01.2022
کۆرۆنا.. تۆمارکردنی دوو حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، سەعد لامی تۆمارکردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا راگەیاند.

سەعد لامی لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنییدا گوتی: "تیمەکانی بەشی تەندروستیی کەرخ دوو حاڵەتی تووشبوونیان بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆن لە بەغدا تۆمارکردووە".

بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ، سەعد لامی باسی لەوەش کردووە، ئەو دوو کەسەی کە تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بوون، دیپلۆماتکارن.

ناوبراو زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە، نەخستووەتەڕوو.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاندبوو، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لە عێراق، ئەوا پەنا دەبنە بەر گرتنەبەری رێوشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی لەوانە داخستنی شوێنە گشتییەکان و دووپەرێزیی کۆمەڵایەتیی.

گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆماری باشووری ئەفریقا سەرھەڵداوە، لەئێستادا لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەورووپا و عەرەبی بڵاوبووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın