Zana Natık Kerem
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند کە بڕەکەی یەک ملیۆن و ٢٣٩ ھەزار و ٣٠ دۆزە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڤاکیسینەکان لەلایەن کۆمپانیای فایزەرە بەرھەمھێنراوە و ھاتووە "کاروانەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری کۆڤاکس لە رێگای رێکخراوی یونیسێف-ەوە، گەیشتووەتە عێراق و بڕەکەی یەک ملیۆن و ٢٣٩ ھەزار و ٣٠ دۆزە".
بەپێی راگەیەندراوەکە، ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون.
تا ئێستا، شەش ملیۆن و ٩٤١ ھەزار و ٧٣١ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.