تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٩٧ هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٢٥ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ٢٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 01.12.2020 - نوێکردنەوە : 02.12.2020
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٩٧ هەزار کەسی تێپەڕاند

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ١٧٠ تووشبوو، ٩١ لە هەولێر، ٩٣ لە سلێمانی، ٢٠ لە گەرمیان، یەک کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ١٤ تووشبوو تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٤٠ کەس، ١١٧ کەس لە هەولێر، ٢٠ کەس لە سلێمانی، ٤٣ کەس لە گەرمیان و پێنج کەسیش لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ١٠ کەس لە سلێمانی، پێنج کەس لە هەولێر، پێنج کەس لە دهۆک، یەک کەس لە گەرمیان، یەک کەس لە راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٨٢٠ هەزار و ٢٠١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٩٧ هەزار و پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٠ هەزار و ٦٨٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٣ هەزار و ١٤٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستا سێ هەزار و ١٦٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın